ئاگادارییەکی گرنگ

5 March 2018

لە 6 تا 17ی ئاداری 2018 هیچ وادەیەکی نوێ بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای شێنگن تۆمار ناکرێت. دواکارین لەرێگای تەلەفون و ئیمەیلەوە پرسیار لەم بارەیەوە ئاراستەنەکرێن. زانیاریی لەم بارەیەوە لە سەر سایتەکانی کونسوڵگەریی گشتی، ئای داتا و VFS Global هەن.

کۆمپانیای هەماهەنگ لەگەڵ کونسوڵگەریی گشتی بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای شێنگن کارەکانی لە 5ی ئاداری 2018 رادەگرێت. تەواوی ئەو وادانەی تا ئەو رۆژە لای کۆمپانیای ئای داتا تۆمارکراون، تا رۆژی 27ی حوزەیرانی 2018 نۆرەیان بۆ دادەنرێت.

لە رۆژی 18ی ئاداری 2018ـەوە، کاری پێدانی وادە بە کۆمپانیای VFS Global دەسپێردرێت. ئەم کۆمپانیایە لە رۆژی 18ی ئادارەوە دەستدەکات بە پێدانی وادەی پێشکەشکردنی ڤیزای شێنگن. پێشکەشکردنی داواکارییەکان بە گوێرەی ئەم وادانە لە 29ی حوزەیرانی 2018 دەستپێدەکات.

زانیارییەکانی کۆمپانیای VFS Global بەم شێوەیەن:

ناونیشان: هەولێر، رێگای عەنکاوە، بەرامبەر ئەبو شەهاب سیتی

ژمارەی تەلەفون: 07510126287 و 07503663731

ئیمەیل: info.germanyerb@vfshelpline.com

بانک: بڕی رەسمی تۆمارکردنی وادە لە نووسینگەی کۆمپانیاکە دەدرێت

ناونیشانی سەنتەری تەلەفونی: هەولێر، رێگای عەنکاوە، بەرامبەر ئەبو شەهاب سیتی