فۆڕمی ڤیزای نیشتمانی (ماوەی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ)

سەرنج: پارەپێدان بو گواستنەوە لە دەرەوەی وولات لە رۆژی 15/9/2017 راگیراوە، ئەو گواستنەوەی پارە کە پێش لەم رێکەتەدا(15/09/2017) دراوە دەتوانن بۆ رزرڤی کۆبوونەوەکان بەکاربێنن. قەراری کۆبوونەوە لە ماسکی خوارەوە رۆن کراوەتەوە. https://iraqappointments.idata.com.tr دەبی ئاگادار ببنەوە کە پێدانی پارە زیاتر لە ماوەی یەک هەفتە مەرجەکانی شەخصی لەخۆی دەگرێت.

هەموو سەفەرەکانی ئاسمانی دوای 15/09/2015 بۆ قەراری کۆبوونەوە لە بەردەست نیە و پارەی پێدراوە لێان دەگەرێتەوە. تکایە فورمی رزرڤکردنی لە ماسکی بەکار بێنن و لە ئاپشێنی (دوبارە پێدان) داگرە. بۆ گەرانەوەی پارەی پێدراو بە سەرکەوتووی، تکایە ناو، ناونیشان، بانک و ئەژماری IBAN بنێرە.


ڤیزای نیشتمانی پێویستی بە وەرگرتنی وادەیە لە سەنتەری پەیوەندی ئای داتا (0850 460 8448) بەگوێرەی ڕۆژمێری دیاریکراو لەلایەن کونسوڵیەی گشتی ئەڵمانی لە هەولێر و باڵوێزخانەی ئەڵمانی لە عەنکاوە. زانیاریە داواکراوەکانی پێشکەشکردنی وادە بریتین لە ناو ، ناسناو، بەرواری لەدایك بوون، ژمارەی پاسەپۆڕت و زانیاری پەیوەندی کردن.

ڕێگاکانی پارەدانی وادەی ڤیزای نیشتیمانی بەم شێوانەی خوارەوەن:

١- پارەدان لەڕێگای کرێدێت کارت لەماوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەنتەری پەیوەندی ئای داتا.

٢- پارەدان لەڕێگای گواستنەوەی بانکی.

ماوەی گواستنەوەی پارەدان لە وڵاتە دوورەکانەوە بریتیە لە ٧ ڕۆژی بزنس. بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ئەم ماوەیە، داواکارین کە پەیوەندی بە سەنتەری پەیوەندیەوە بکەیت دوای پارەدان. پێویستە زانیاری کەسێتی ئەو کەسەی کەوا پارەکە دەنێرێت بە تەواوەتی لە فۆڕمی پارەدان ڕوونبکرێتەوە. پێویستە زانیاریەکانی وەکو : ناو، ناسناو ، ڕەگەزنامە ، شوێن و بەرواری دایك بوون و ژمارەی پاسەپۆڕت بەدروستی ڕوونبکرێتەوە. بەپێچەوانەوە گواستنەوەکەت ناگات بە ئەکاونتی ئای داتا.

زانیاری ئەکاونتی بانك بۆ وادەی ڤیزای نیشتیمانی ئەڵمانی:

ناوی بانك: BBAC s.a.l, Erbil branch

وەرگر: MEBEX CONSULTANTS S.A.R.L

IBAN: IQ52 BBAC 0013 6854 0100 006

ژمارەی ئای بان: 0368-540100-006

کۆدی خێرا : BBACIQBA

پارەدان بۆ هەر کەسێك: 9 دۆلار

سەرنج: تکایە خۆت وادەی پێشکەشکردنەکەت ئەنجام بدە. متمانە بە کەسانی نامۆ مەکە کە بەڵێنی پێشخستنی وادەی پێشکەشکردنی ڤیزات پێدەدەن. ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە ئۆفەرانە دەبەخشن ئەمانە هیچ پەیوەندیەکیان بە نێردراوە بیانیەکانمانەوە نیە و ناتوانن هیچ کاریگەریان لەسەر پڕۆسەی پێشکەشکردنی ڤیزا هەبێت.